بەپێی ڕاپۆری کەناڵی سووریا، لە ئەنجامی دوو تەقینەوەدا کە یەکێکیان هەوڵی خۆکوژی بوو و ئەوی دیکەش تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو لە قەراخ پردی ئەرزونە لە جوت سایدی نێودەوڵەتی دەروازەی شاری لێواریی تەرتوس ، سی کەس کوژران و پتر لە پەنجا کەسیش بریندار بوون.
هاوکاتیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەناڵی سووریا هەواڵی چوارتەقینەوەی دیکە لە چوار شوێنی ئەو وڵاتە لەشارەکانی حۆمس، ریفی دەمشق و حەسەکەی ڕاگەیاند.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئەمڕۆی سووریا ، زۆربەی ئەو ناوچانەی لەژێر چاوەدێری سوپای سووریادا بوون، داوەتە بەر پەلامار.
تەقینەوەیەکی قورسی دیکەش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای ریفی دەمشق لەسەر ڕێی «الصبوره-البیجاع»ڕووی داو بەهۆیەوە سێ کەس کوژران.
لە شاری حومسیش تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە دەروازەی حەی زەهرا رووی داو ئۆتۆمبیلێکی جیپی بۆمب ڕێژکراویش لە وێستگەیەکی پشکنینی ناوچەی باب تەدموڕی ئەو پارێزگایە تەقییەوە کە بەهۆیەوە چوار کەس لە هێزی سەربازیی سووریا کوژران و چەند کەسیش بریندار بوون.
لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە "دوار مرشو"ی ناوەندی شاری حەسەکە لەباکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بەتەقینەوەی ماتۆڕ سکلیتێکی بۆمب ڕێژکراو ڕووی دا، هەشت کەس کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئەو تەقینەوە لە وێستگەی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی کوردی سووریا لە مەساکن ڕووی داوە کە بەهۆیەوە شەش شەڕڤانی کورد و دوو کەسی سیڤیل کوژراون.
گرووپی ڕەشەکوژی داعش لەبەیاننامەیەکدا بەرپرسایەتی دوو تەقینەوەی تیرۆریستیی ئەمڕۆی حەسەکەی گرتە ئەستۆ...
کۆتایی کورتە نامە/310